وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای به توندی ئیدانه کردنی تاوانی دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، جارێکی تر به ڕپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی هەموو وڵاتانی ناوچه به تایبەت ئەو وڵاتانەی که له کەنارەکانی باشووری کەنداوی فارس هەڵکەوتووه ، بۆ ڕێگری له هەرچەشنه کەڵک وەرگرتنێک له خاک و ئیمکاناتەکانیان له لایەن سوپای تیرۆریستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و تیرۆر و پاڵپشتیکردن به بیر دێنێتەوه.
هۆشداری دەدات لەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران درێغی ناکات لە بەکارهێنانی مافی ئاسایی خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆی، لەوانە بە ئامانجگرتنی سەرچاوەی هێرشەکان و هەروەها بنکە و دامەزراوە لۆجستییەکانی کە بۆ جێبەجێکردن و پشتیوانی ئۆپەراسیۆنە شەڕانگێزەکان دژی ئێران بەکاردەهێنرێن.
Your Comment